داواكاری گشتی سلێمانی : له‌به‌ر سه‌لامه‌تی له‌ ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه‌

داواكاری گشتی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێ، هه‌رهاووڵاتیه‌ك پابه‌ند نه‌بێت و تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ببێت و به‌ ئه‌نقه‌ست یان به‌ هه‌ڵه‌ ببێته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی له‌ نێو هاوڵاتیاندا، ئه‌وا ڕێكاری یاسایی دژی ده‌گیرێته‌ به‌ و ده‌درێت به‌ دادگا.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی داوكاری گشتی سلێمانی ..

داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین كه‌ پابه‌ندبن به‌ ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی و ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی وه‌ له‌ ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه‌ له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی خۆتان و خانه‌واده‌كانتان و هاوڵاتیان.

به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پابه‌ند نه‌بێت و تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ببێت و به‌ ئه‌نقه‌ست یان به‌ هه‌ڵه‌ ببێته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی له‌ نێو هاوڵاتیاندا ئه‌وا ڕێكاری یاسایی دژی ده‌گیرێته‌ به‌ر وه‌ ده‌درێت به‌ دادگا

داواكاری گشتی سلێمانی

22/3/2020

 

 

Back to top button