وایین كوپین: باسی مەترسی گەورە دەكەن لەسەر جیهان
خواكوڕك
وایین كوپین (WAYNE KOPPING) بەریوەبەر و دەرھێنەری پرۆگرامی منداڵان لە كارگەكانی تیروردا (KIDZ:inside The Terror Factory ) لە راپۆرتێكدا باس لە گروپە تیرۆرستەكان دەكات و دەلێت،داعش و گروپە ئیسلامیە جیھادیە تیرۆرستیەكان منداڵان دەكەنە چەكی جەنگ بۆ گەیشتن بە مەرامە ئاینی و ستراتیژی وسیاسیەكانیان لە تەواوی جیھان،
هەورەها دەلێت پرۆژەی كردنی منداڵ بە چەكی جەنگ پڕۆژەیەكی لە مێژینەی گروپە جیھادییە تیرورستیەكان بووە ، بەلام دەركەوتنی داعش و بۆكۆ حەرام پەردەی لە سەر كۆمەڵێك گروپی تری جیھادی جیھانی لابرد كە دەمێك بوو خەڵكی بە چاوی تیرۆرست سەیری نەدەكردن.
وایین كوپین، ئاماژە بە دیاردەیەكی ترسناكی گروپە ئیسلامیە تیرۆرستیەكانی جیھان دەدات و دەڵێت ئەم ئایدەلۆژیا ترسناكە منداڵانی ئەو ناوچانەی حوكمی دەكەن كردووەتە چەكێكی ترسناكی مرۆڤی خۆكوژی، بیانەوێ دەێتەقێنەوە، ئەم كارەشیان دژی تەواوی بەھای ئاینی و مرۆڤایەتی و نێودەڵەتیەكانە.
دەشلێت گروپە ئیسلامیە جیھادییە تیرورستیەكانی جیھان (داعش لە عێراق و سوریا -بۆكۆ حەرام لە ئەفریقا -الشباب لە سومال -حزبولای شیعی لە لوبنان – حماس و جیھادی فەلەستینی -گروپی ئەبوسەیاف لە ئاسیا و پەكەكە لە عێراق و سوریا ) ماكینەگەلێكی ترسناكن بۆ بە چەككردنی منداڵ بۆ تیرور و جەنگ و تیرۆرەكانیان.
وایین كوپین ئاماژەشی دا بەوەی كە ھەموو ئایین و یاسا نێودەوڵەتیەكان و جاڕی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ دژی ئەم تاوانەن بەڵام سەیرە كۆمەڵگاكان و پیاوانی ئاینی و سیاسیەكان لیێ بیدەنگن ، ھەڵوێستی گڵوبالی نابینرێت بۆ ئەم دیاردە ترسناكە كە خەرێكە لە ناوچەكانی جەنگ و بە تایبەت رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە كولتوور ..
سەرچاوە
Clarion project