ھەولێر دەچێتە قوناغێکی تر و “سێبیران ” لە ھەولێر تۆق کرا

هەموو ڕێگاکانی هاتووچۆی هەولێر کۆنتڕۆڵ دەکرێت و رێگە لە هاتووچۆ دەگیرێت

 

سەرچاوەکانی هەواڵ لە کۆمەڵگەی سێبیرانەوە بە ( دەزگای میدیایی خواکوڕک) یان ڕاگەیاند ، سێبیران بە گشتی کەرەنتینە دەکرێت .

 

لە چوارچێوەی پلانی بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بە بڕیاری دەزگا پێوەندیدارەکانی حکومەت ، سێبیران لە شاری هەولێر تۆق دەکرێت و نموونەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا  بۆ هەموو دانیشتوانی ئەو کۆمەڵگەیە دەستی پێکردووە .

 

گومانێکی زۆر هەیە لە ئێستادا سێبیران ببێتە سەرچاوەی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەڵام زانیارییەکان دواتر بە شێوەی فەرمی لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو دەبێتەوە .

 

 

Back to top button