قەدەغەی هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە .

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە وابریارە قەدەغەی هاتوو چۆ لە هەرێمی كوردستان درێژدەكرێتەوە،

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، كە بریار وایە قەدەغەی هاتووچۆی لەنێوشارەكانی هەرێمی كوردستان تا 1ی 4ی مانگی داهاتوو درێژ بكرێتەوە، لەدوای 1ی 4ی بریار وایە بەگوێرەی دۆخەكە بریار لە درێژكردنەوەی بدرێت”.

سەرچاوەكە گوتیشی ئەو حەوت رۆژەی كە درێژ دەكرێتەوە، بۆ كۆتا جار نیە، چونكە دۆخەكە چەند كۆنترۆڵ بكرێت ئەوەندە ئەگەر درێژكردنەوەكە كەمتر دەبێت، بەڵام هەرێمی كوردستان ئەو دۆخە درێژ پێدەدات تا بەتەواوی كۆنترۆڵ دەكرێت”.

لەبارەی ئەو درێژكردنەوەیە ئەو سەرچاوەیە گوتیشی درێژكرنەوەكە بەردەوام دەبێت، بە رێوشوێنی توندتر لە جاران”.

Back to top button