تەندروستی جیھانی:بۆ ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ساڵێكمان پێویستە

 

مایك ڕایان گەورە بیرمەند لە ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند بۆ دروست كردنی (پێکوتە ) ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا ساڵێكمان پێویستە،ڕایان دەڵێت خۆپارێزی دادی ڤایرۆسەكە نادات و دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بدۆزینەوە.

 

ئەو بیرمەند و توێژەرە بە پێویستی دەزانێت توشبوانی ڤایرۆسەكە جیا بكرێنەوەو ڕێ نەدرێت تێكەڵاوی ھاوڵاتیانی دیكە ببن.

 

ھاوكات ڕایان ڕایگەیاند ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە بنبڕ بكرێت و جارێكی تر سەرھەڵنەداتەوە چونكە مەترسی گەورە دەسازێنێت

Back to top button