پێش وڵاتانی جیهان هەرێمی كوردستان دەرمانێكی بەكار هێناوە بۆ چارەسەری كۆرۆنا
زانا مەلاخالید ئەندامی لێژنەی تەندروستی پەرلەمانی كوردستان ، لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، کوردستان پیش وڵاتانی جیهانی دەرمانێکی بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە کار هێناوە و تا رادەیەکی باش وڵامی ئەرێنی وەرگرتۆتەوە .
زانامەلا خالید گووتی ئەو کاتەی لەسەرەتاکانی پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوكرایه‌وه كه ده‌رمانی دژه مه‌لاریا (hydroxychloroquine ) وه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ تووشبووانی كۆڕۆنا COVID-19 به‌كاردێت و چەند وڵاتێکیشیان ناو هێنا و باسیان لە رای پسپۆڕانی پزشکی ئەم بوارە کرد ، کوردستان پێشتر دەستی پێکردبووە .
ئەو ئەندامەی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان لە درێژەدا ئاشکرای دەکات پێویستە بۆ به‌رچاو ڕوونی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان،ئەو ڕاستییە بدرکێنم کە له‌دوای تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون له هه‌رێمی كوردستان، بە پشت به‌ستن به بنه‌ما چاره‌سه‌رسازییه‌كانی پسپۆڕانی پزشکی لە کوردستان ئه‌م جۆرە ده‌رمانه و ژماره‌یه‌ك ده‌رمانی دیکە وه‌ك كۆرسێکی چاره‌سه‌ری درابووە تووشبووان لە شوێنانەی تەرخان کرابوون بۆ نەخۆشەکان .
زانا مەلاخالید گوتیشی خۆشبه‌ختانه به‌شێكی تووشبووان به‌ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان له ژێر چارسه‌ر و چاودێری پزیشكین.
لە کۆتاییدا دەڵێت ، ئەوە دیاردەیەکە بۆ ئەوەی بڵیین کوردستان لەم بوارەدا پیشەنگ بووە ، تەنانەت له قۆناغی چاره‌سه‌رسازیش دا له ڕۆژی ٢/ ٣/ ٢٠٢٠ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم پێش زۆرێك له ووڵاتانی پێشكه‌وتوو ئه‌م جۆری ده‌رمانه‌ی بۆ تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌كارهێناوه ، بۆیەش پیویستە وێرای دەست خۆشی دەبێت شانازی بە دامەزراوە تەندروستییەکانی ۆمانەوە بکەیین .