وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق دەنگۆیەک رەت دەکاتەوە
خزمەتگواری ئەنتەرنێتی ڕاناگیرێت و خاوی ئەنتەرنێت هۆکاری تایبەتی هەبووە.
نەعیم روبەیعی وزیری گواستنەوەی و گەیاندنی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی عێراقی رەتی دەکاتەوە وەارەت هیچ پلانێکی هەبووبێت بۆ بڕینی ئەنتەرنێت .
هاوکات باس لەوە دەکات ، خاوی ئەنتەرنێت لە ماوەی چەن رۆژی ڕابردوو بۆ ئەوە دەگەرێتەوە بەشێک لە فەرمانبەران بە هۆی دۆخی هەنووکەیی لە بواری هاتووچۆ ، نەیانتوانیوە لە شوێنی کارەکانیان ئامادە بن .
روبەیعی لە کۆتاییدا گووتی : لە دوای ئەم حاڵەتە ، وەزارەت بە هەماهەنگی لە گەڵ شانەی قەیرانەکان ئەو گرفتەی چارەسەر کردووە .