فەوزی هەریری : یارمەتییە داراییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕادەستی پارێزگاری دهۆک کرا

فەوزی ھەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، ئەو بڕە پارەیەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دھۆکی تەرخان کردبوو ، ئەمڕۆ درایەدەستی فەرهاد ئەتروشی پرێزگاری دهۆک .

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دیناری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخانکردبوو.

 

هاوکات سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بڕە پارەیەکیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی  کۆرۆنا تەرخان بکات.

 

ئەوە لە کاتێکدایە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە و بە بەردەوامی چاودێری بارودۆخەکە دەکات و وەک پێویست رێنماییەکانیش ئاراستەی دام و دەزگاکان دەکات .

Back to top button