كۆمپانیای دانا گاز هیچ كارمه‌نێدكمان له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا نه‌بووه
دوای ئه‌وه‌ی سێ كه‌سه له رۆژی 12ی ئازار له رێگه‌ی هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر ئێروه‌یز، گه‌یشتنه سلێمانی و هه‌ر سه‌ر له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ چوونه ناو وێستگه‌كه كۆمپانیای دانه‌غاز – كرێسنت پترۆلیۆم رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینی كارمه‌نده بیانییه‌كانی وێستگه‌ی كۆرمۆر ده‌ریخستووه، كه هیچ كه‌سێكیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
له‌و باره‌یه‌وه كۆمپانیای داناگاز روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند دوای كه‌ره‌نتین كردن و پشكنین ده‌ركه‌وت، ئه‌و سێ كارمه‌نده بیانییه‌ی كه له وێستگه كارده‌كه‌ن، هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه له روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سێ كه‌سه له رۆژی 12ی ئازار له رێگه‌ی هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر ئێروه‌یز، گه‌یشتنه سلێمانی و هه‌ر سه‌ر له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ چوونه ناو وێستگه‌كه، دواتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ داواكران، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانی ناو فڕۆكه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، هه‌ر له‌و كاته‌وه ئه‌و سێ كارمه‌نده بیانییه له شوێنێكی تایبه‌ت له ناو وێستگه‌كه جیاكراونه‌ته‌وه و پشكنینی به‌رده‌وامیان بۆ ئه‌نجام دراوه.