ئه‌و مامۆستا ئاینیه‌ی به هۆی كۆرۆنا له سلێمانی گیانی سپارد شه‌وی رابردوو گۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵدراوه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی ئاینی له سلێمانی به هۆی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا، ته‌رمه‌كه‌ی له لایه‌ن تیمێكی شاره‌زا به خاك سپێردرا، به‌ڵام شه‌وی رابردوو گۆڕی ئه‌و مامۆستا ئایینه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاندووه كه شه‌وی رابردوو گۆڕی ئه‌و مامۆستا ئاینیه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستداو، تەرمەکەیان دەرهێناوەو شووشتوویانە پاشانیش لە هەمان گۆڕدا بەخاکیان سپاردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها میدیاكانی سنوری سلێمانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن کە خزمێکی مامۆستا ئایینییەکە بەهاوکاری چەند کەسێک و دوور لەچاوی هێزە ئەمنیێەکان لەشەودا ئەو کارەی کردووەو لە ئێستادا خۆی تووشی کۆرۆنا بووەو لەنەخۆشخانەیە، هاوکات کەسوکارەکەیشی کەرەنتینە کراون.