خامه‌نه‌یی: هیچ هاوكاریه‌كی ئه‌مریكامان بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا قبوڵ نیه
رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران (عه‌لی خامه‌نایی) رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی هه‌رجۆره هاوكارییه‌كی ئه‌مه‌ریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ره‌تده‌كاته‌وه و قبوڵكردنی هه‌رجۆره هاوكارییه‌كی ئه‌مه‌ریكای به كارێكی نه‌فامانه وه‌سف كرد.
خامه‌نایی ئه‌مڕۆ له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنی بۆ گه‌لانی ئێران ئاشكرای كرد ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشنیاری ره‌وانه‌كردنی ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی كۆڕۆنای بۆ وڵاته‌كه‌یان كردووه و قبوڵكردنی ئه‌م هاوكارییه‌ی به كارێكی نه‌فامانه وه‌سف كرد.
رابه‌ری باڵای ئێران راشیگه‌یاند ناكرێت متمانه به ئه‌مه‌ریكا بكرێت چونكه گومانده‌كرێت خۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنای دروست كردبێت بۆیه ئێران خۆی توانای هه‌یه رووبه‌ڕووی هه‌رجۆره ته‌حه‌ددایێك ببێته‌وه و وڵاته‌كه‌ی به پێشكه‌وتوو له بواره‌كانی زانست و سیاسه‌ت و پیشه‌سازی وه‌سف كرد.