ئەم ئێوارەیە پارێزگاری سلێمانی بێ هیچ بۆنەیەك رێكلام بۆ كۆمپانیایەكی دەرمان دەكات، گوایە ئەم كۆمپانیایە دەرمانی دۆزیوەتەوە كە دەبێتە هۆكاری چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمە لەكاتێكدایە كەمانگێك زیاتره سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (مسرور بارزانی) فه‌رمانی كردوه هه‌رچی زووه و به‌په‌له و به هه‌ر نرخێك بێت ده‌رمانی (Hydroxychloroquine) له‌گه‌ڵ ده‌رمانی (Azithromycin) دابین بكرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه تا ئێستا ته‌نها ئه‌و دوو ده‌رمانه به‌كاردێت بۆ ڕێگریكردن له گه‌شه‌ی ڤایرۆسی (Covid-19)”.
هەر لەسەر هەمان دەرمان سه‌رۆكی ئه‌مریكاش (دۆناڵد ترامپ) ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا ته‌نها ئه‌و دوو ده‌رمانه به‌كار دێت بۆ ڕێگیریكردن له ڤایرۆسه‌كه، ئەمەش دوای ئەوە كە پێش مانگێك مەسرور بارزانی لەژێر رێنمای وەزارەتی تەندروستی ئەو چارەسەریەی خستە روو،
هەر لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق په‌یوه‌ندییان به ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ده‌رمان كرد بۆ دایبنكردنی ئه‌و دوو ده‌رمانه و بڕێكی زۆری ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا و به‌ڵێنیان دا به‌رده‌وام بن له دابین كردنی بڕێكی تر”.
هەر لەسەر ئەو هەڵمەتە چەواشەكاریە كە میدیاكانی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی بۆ كۆمپانیایەكی دەرمانهێنی یەكێتی دەكەن، كە گوایە كۆمپانیاكە دەرمانی دۆزیەوەتەوە، به‌ڵێنی دابینكردنی ده‌رمانی (Hydroxychloroquine) له‌گه‌ڵ ده‌رمانی (Azithromycin) دایە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە”ئەم چەواشەكاریە لەكاتێكدایە كە مانگێك زیاتره سه‌رۆكی حكومه‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌سه‌ر خه‌ته بۆ دابینكردنی ئه‌و دوو ده‌رمانه و ده‌رمانی دیكه‌ش، واتا مانگێك بەر لە ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڕیاری دابینكردنی ئه‌و دوو ده‌رمانه و ده‌رمانی دیكه‌یان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌تایی كۆرۆنا”.
Post Views: 117