وەزیری تەندروستی: پێویستە دەربەندیخان بەتەواوی کەڕەنتین و ڕووپێوی پشکنین بکرێت چونکە زۆنی ترسناکی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە  سنوری پارێزگای سلێمانی ۱۰حالەتی تووش بووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران کە ۸ حالەت لە سنوری قەزای دەربەندیخان بوون، وەزیری تەندروستی  بڕیاری کەرەنتینە کردنی،شارەکەی دەرکرد.

بە پێی ڕاگەیێندراوێک سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە پێویستە شارەکە بەتەواوی کەڕەنتین و ڕووپێوی پشکنین بکرێت چونکە زۆنی ترسناکی بڵاوبوونەوەیە.

 

هاوڵاتیانی خۆشەویستی دەربەندیخان…
تکایە لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە، پێویستە شارەکە بەتەواوی کەڕەنتین و ڕووپێوی پشکنین بکرێت چونکە زۆنی ترسناکی بڵاوبوونەوەیە.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
22 ئازار 2020

Back to top button