ئایە دەزانی ترێ چه‌وری له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌ و مێشك به‌هێز ده‌كات

خواردنی ترێ ‌جگە لە تاموچێژە خۆشەكەی چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە، هەروەها یەكێكە لە میوە بە ناوبانگەكان و بەهۆی تامە خۆشەكەی و سوودە تەندروستییەكانیەوە لە زۆرێك لە خۆراكەكان بەكار دەهێندرێت.

لەگەڵ هەموو سوودە باشەكانی ترێ‌ دا نابێ زیادە خۆری بكرێت تێیدا چونكە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بەجەستە وەك (بەرزكردنەوەی رێژەی شەكر، توشبوون بە قەبزی، سك چوونی توند، زیادبوونی كێشی لەش).

بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەكان لە سەر سوودەكانی ترێ ڕوون بووتەوە كە ترێ ئەم سوودانەی هەیە:

1- كەمكردنەوەی رێژەی چەوریی خوێن ئەوەش بە هۆی ئەو ماددە خۆراكییانەی كە تێیدایە بەتایبەت ترێ‌ سوور كە ماددەی ریسفیراترۆلی تێدایە بەشدارە لە دیاریكردنی رێژەی چەوریی لەش.

2-پارێزگاری لە دڵ و بۆریەكانی خوێن دەكات، ئەویش بەو پێ‌یەی كە لە رێكخستی رێژەی چەوریی خوێندا سوودی هەیە و برێكی زۆر پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمی تێدایە كە گرنگن بۆ رێكخستنی كاری دڵ و بۆرییەكانی خوێن.

3-پارێزگاری دەكات لە توشبوون بەكەم خوێنی، چونكە برێكی زۆر ئاسنی تێدایە كە لە دروستكردنی هیمۆگلۆبیندا بەشدارە.

4-بۆ خۆپاراستن لە قەبزی، بەو پێ‌یەی كە برێكی زۆر ئەلیافی تێدایە كاری هەرس كردن و دەرچوونی ریخۆڵە چالاك دەكات.

5-ترێ‌ چەند سوودێكی تری هەیە وەك (باشكردنی توانای بینین و مێشك، رزگاركردنی لەش لە ژەهر و بەكتریا، پارێزگاریكردن لە توشبوون بە هەندێ‌ جۆری شێرپەنجە، كەم كردنەوەی هەستیاری وەرزی).

Back to top button