هۆکاری حه‌زی خواردنی گۆشت دۆزرایه‌وه
ــ هه‌ر چه‌نده زیانه‌کانی زۆر خواردنی گۆشت به تایبه‌ت گۆشتی سوور بۆ ته‌ندروستی ده‌مێکه ئاشکرایه و پزیشکه‌کان به به‌رده‌وامی هۆشداری بڵاوده‌که‌نه‌وه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به به‌رده‌وامن له زۆر خواردنی ۰
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌روونزانی که له لایه‌ن دکتۆر یۆجین تشان و دکتۆر ناتاليا زلاتيفسكا له دوو زانکۆی ئهستڕاڵیا ئه‌نجام دا که هۆکاری حه‌زی زۆر گۆشت خواردن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌یری گۆشت ده‌کرێت وه‌ک ڕه‌مزێک و پێوانه‌یه‌ک بۆ باری ئابووری و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ ۰
له ڕابردوو دا له کۆمه‌ڵگا کشتوکاڵیه‌کان دا به‌ر گرانی نرخی گۆشت زۆرینه‌ی جووتیار و دانیشتووان به زۆری به‌رووبوومی ڕووه‌کیان خواردووه و گۆشت خواردن تایبه‌ت بووه به ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌ستۆکراته‌کان ، ئه‌و جۆره تێڕوانینه له نه‌ستی زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان دا ماوه‌ته‌وه تا ئێستا ۰
ئه‌و دوو ئافرەتە پزیشکه بۆیان ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و که‌سانه‌ی باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیان نزمتره زیاتر گۆشت ده‌خۆن و له به‌روبوومی ڕووه‌کیان پێ باشتره ۰