وه‌زاره‌تی شاره‌وانی زه‌وی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا ته‌رخان ده‌كات

وەزارەتی شارەوانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانییەوە، تا ئێستا چەندین پارچه زەوییان بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە کۆرۆنا تەرخان كردووه.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه “تیمەکانی شارەوانی بێ پشودان لە خزمەتی هاوڵاتییانن، بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، لە هەمو شار و شارۆچکەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پێوەندیدارەکان، بەردەوام سەرقاڵی دەرمانڕێژکردنی تەواوی بازاڕ و گەڕەکەکانن کە هۆکارێکی بنەڕەتییە بۆ کوشتنی هەر جۆرە ڤایرۆسێک ئەگەر گەیشتبێتە ناو بازاڕە و شەقامەکان”.
هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه، كه‌وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەڕێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانییەوە، تا ئێستا چەندین پارچه زەوی بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە کۆرۆنا ته‌رخان کردووە.
ئەو زەویانەی كه تا ئێستا بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا تەرخانکراون بریتین له:
– دابینکردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەکی 70 قه‌ره‌وێڵه‌یی لە شاری هەولێر.
– دابینکردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەکی 64 قه‌ره‌وێڵه‌یی له شاری هه‌ڵه‌بجه.
– دابینکردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەکی 70 قه‌ره‌وێڵه‌یی له شاری كه‌لار.
– دابینکردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەکی 20 قه‌ره‌وێڵه‌یی له شارۆچكه‌ی پێنجوێن.
– دابینکردنی زەوی بۆ نەخۆشخانەیەکی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی له شارۆچكه‌ی چوارقورنه.
هه‌ر چه‌نده زۆرترین رێژه‌ی تووشبووان له‌ناو شاری سلێمانییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، هه‌تا ئێستا هیچ پارچه زه‌وییه‌ك بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له‌سلێمانی ته‌رخان نه‌كراوه.
ژماره‌ی تووشبووان له‌هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته 67 حاڵه‌ت كه زۆرترینی له‌پارێزگای سلێمانییه.