ئەنگێلا مێركل كه‌ره‌نتین كرا

ئەو پزیشكەی پشكنینی بۆ ئەنگێلا مێركل ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كردووە، هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو به‌ هۆیه‌وه‌ مێركل كه‌ره‌نتین كرا.

میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویان كردووەتەوە، ئەو پزیشكەی پشكنینی بۆ ئەنگێلا مێركل ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كردووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، ئێستا ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كه‌ره‌نتین كراوه‌و تیمە پزیشكیییەكان چاودێری تەندروستیی دەكەن. ئەنگێلا مێركل ڕاوێژكاری ئەڵمانیا تەمەنی 65 ساڵی تێپەڕاندووە.

هه‌روه‌ها وتەبێژی ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دەڵێت، مێركلمان ئاگاداركردووەتە كە پزیشكەكە هەڵگری كۆرۆنایە.

هه‌تا ئێستا لە ئەڵمانیا نزیكەی 25 هەزار تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەن لەنێوانیاندا نزیكەی 100 كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 300 كەسیش چاكبوونەتەوە.

 

Back to top button