یەكێتی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

خواكوڕك
 
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بەبۆنەی ساڵی نوێی پیرۆزبای لەهێزی پێشمەرگە دەكات و رایدەگەێنێت، پیرۆزبایی دەنێرین بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كە سێ‌ ساڵە، هاتنی ساڵی نوێ‌ لە بەرەكانی شەڕەدا بەرێدەكەن. دڵنیاین ساڵی نوێ‌، ساڵی ڕاماڵینی تیرۆریستانی داعش دەبێت،  پێشمەرگە‌و هێزە تێكۆشەرەكانی تری ناو سەنگەری تێكشكاندنی تیرۆر تاجی سەركەوتنی یەكجارەكی لەسەردەنێن. ئومێدەوارین ناوچە زیانلێكەوتووەكانی شەڕ ئاوەدان بكرێنەوەو ئاوارەكانیش بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. 
 
هەر لە راگەیاندراوەكەی مەكتەبی سیاسی هاتووە، ئومێدەوارین ساڵی نوێ‌، سەرەتای قۆناغێكی نوێ‌ ژیانی سیاسی‌و دیموكراسی بێت لەكوردستان. هێزو لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان یەكێتی ریزەكانیان پتەوبكەن‌و بەگفتوگۆی بەرپرسیارانەی نیشتمانی، كێشە سیاسیەكان چارەسەربكرێن‌و پرۆسەی سیاسی لەكوردستاندا بكەوێتەسەر رێرەوی ئاسایی، باشكردنی گوزەرانی هاووڵاتیان‌و چارەسەركردنی گرفتە داراییەكان ببێتە خەمی سەرەكی هەموو لایەك.
 
 
 
دەقی راگەیاندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
 
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ‌ 2017، پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكەین لەهەموو بەشەكانی كوردستان‌و لەهەر شوێنێكی جیهاندان. هیوای ساڵێكی بەختەوەری‌و ئاسوودەییان بۆ دەخوازین.
 
 بەسڵاوێكی گەرمیشەوە، پیرۆزبایی دەنێرین بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كە سێ‌ ساڵە، هاتنی ساڵی نوێ‌ لە بەرەكانی شەڕەدا بەرێدەكەن. دڵنیاین ساڵی نوێ‌، ساڵی ڕاماڵینی تیرۆریستانی داعش دەبێت،  پێشمەرگە‌و هێزە تێكۆشەرەكانی تری ناو سەنگەری تێكشكاندنی تیرۆر تاجی سەركەوتنی یەكجارەكی لەسەردەنێن. ئومێدەوارین ناوچە زیانلێكەوتووەكانی شەڕ ئاوەدان بكرێنەوەو ئاوارەكانیش بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. 
 
ئومێدەوارین ساڵی نوێ‌، سەرەتای قۆناغێكی نوێ‌ ژیانی سیاسی‌و دیموكراسی بێت لەكوردستان. هێزو لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان یەكێتی ریزەكانیان پتەوبكەن‌و بەگفتوگۆی بەرپرسیارانەی نیشتمانی، كێشە سیاسیەكان چارەسەربكرێن‌و پرۆسەی سیاسی لەكوردستاندا بكەوێتەسەر رێرەوی ئاسایی، باشكردنی  گوزەرانی هاووڵاتیان‌و چارەسەركردنی گرفتە داراییەكان ببێتە خەمی سەرەكی هەموو لایەك. 
 
جارێكی تر ساڵی نوێ‌ پیرۆزبێت‌و ئومێدی بەختەوەری بۆ گەلی كوردستان دەخوازین. 
 
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
31/12/2016
Back to top button