كـهشناسی: شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان ئاسمانی شارەکانی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش ئاسایی دەبێت.
پێشبینییەکان بۆ سبەی سێشەممە ٢٤ ئازاری ٢٠٢٠، ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش ئاسایی دەبن.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم و ماڵەپەری “زە وێزەر چەناڵ” سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانباراینی بەلێزمە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.