راگەیاندنكارێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئاژانسە هەواڵیەكانی ئێران”  بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەكان و پێشكەشكاری ناوداری تەلەفزیۆنی ئێران هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایەو لە ماڵەكەی خۆیدا كەرەنتینە كراوە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 23/3/2020ڕاگەیاندنەكانی ئێران بڵاویان كردەوە” خانم دكتۆر میر سیدی لە رۆژی یەكەمی بڵاوبوونەوە ڤایرۆسەكە لە ئێران بەردەوام كاری بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك كردووە لە بارەی مەترسی و چۆنیەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كوڤید 19، بەڵام دواجار لەبەر بەربڵاوی ڤایرۆسەكە لە ئێران ئەویش تووش بوو”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی میدیاكانی ئێران” كە لە زاری هاوڕێكانیەوە بڵاویان كردووەتەوە كە ئەو خانمە تەندروستی جێگیرەو چەند رۆژێكە كەرەنتینە كراوە.

Back to top button