ئەو چارەسەری هەڤاڵ ئەبوبەكر و میدیای یەكێتی دەلێـت لە سلێمانی دۆزراوەتەوە ساڵی 1955 لە ئەمریکا دۆزراوەتەوە
دوا بەدوای ئەوەی میدیاكانی یەكێتی لە زاری هەڤاڵ ئەبوبكر رایانگەیاند كە ئەوەی ئەمریكا و سین و ئەوروپا نەیانتوانی بیدۆزنەوە لە سلێمانی دۆزراوەتەوە، لە ساڵی 1955 لە ئەمریكا دۆزراوەتەوە”.
بەگوێرەی رەچەڵەكی دۆزینەوەی چارەسەری (هایدرۆکسی کلۆرۆکین) لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ساڵی 1955 دۆزراوەتەوە، بۆ چارەسەری نەخۆشی مەلاریا، ئەم چارەسەرە پێش چەند ڕۆژێکیش کۆمپانیای ( سانۆفی ) فەڕەنسی سەرکەوتنی ڕێژەیی دەرمانەکەی ڕاگەیاند لە چارەسەرکردنی کۆرۆنا ڤایرۆسدا”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەمریكا 65 ساڵ بەر لە ئێستا ئەو چارەسەرەی بۆ مەلاریا راگەیاندووە، فەرانساش بۆ چارەسەری كۆرۆنا ڤایرۆس کاریگەری ڕێژەیی دەرمانەکەیان راگەیاند لە تاقی كردنەوەیەكدا”.
دوا بەدوای بڵاوكراوە چەواشەكاریەكانی میدیای سلێمانی لە زاری پارێزگاری سلێمانی بێ ئەوەی بگەرێنەوە بۆ لایانی فەرمی ئەم بابەتەیان كردە بابەتێكی سیاسی و چەواشەكاری، سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبارەی ئەو چەواشەكاریەكان، رایدەگەێنێت”کۆمپانیای ( پایۆنێر ) ی ئەڵمانی کە لقێکی کۆمپانیاکە لە سلێمانییە”چەند ساڵێكە ئەو دەرمانە لە کارگەکەیدا بەرهەمدەهێنێت و لە ئێستاشدا بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە دەرمانەی زیادکردووە ئەوەش دڵخۆشكەرە بۆ زیاد بوونی ئەو دەرمانە لە بازاردا كە بەهیوام كەس پێویستی پێ نەبێت، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەم هەواڵانەی کە ئێستا بڵاودەکرێتەوە لە میدیاكانی یەكێتی هیچ پەیوەندی بە ئەسڵی بابەتەکەوە نییە !یانی نە چارەسەری کۆرۆنا دۆزراوەتەوە و نە هیچ ، تەنها دەرمانێکی کۆن دووبارە دروست دەکرێتەوە ، کە چەندین ساڵە بوونی هەیە .