نووسەر و رۆژنامەنووسێك: چەند نهێنیەكی خەرجی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات
نووسەر و رۆژنامەنووس نیاز حاجی لە نووسینێكی دا تێچووی و خەرجی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت”ھەر کیتێکی پشکنینی کۆڕۆنا بە چوار ملیۆن و نیو دیناری عێراقیە کە ھەر کیتێک پەنجا پشکنینی پێ ئەنجام دەدرێ، بۆ ھەر دانە پشکنێک کە کەسێک گومانی توشبونی لێ دەکرێ، بە ئامادەکردنی سامپڵ و تەحزیراتی ترەوە، ھەر پشکنینێک نزیکەی ١٢٥ دۆلاری تێدەچێت.
لەنووسینەكەیدا باس لە تێچووی كۆمەڵگەی سێبیران دەكات و دەنووسێت”بۆ نمونە ئەگەر کۆمەڵگای سێبیران کە ٥٣٠٠ کەسە، ئەگەر پشکنین بۆ ھەمویان بکرێت، تیچوەکەی دەکاتە:١٢٥ * ٥٣٠٠ = ٦٦٢٥٠٠ دۆلار واتا زیاتر لە ٦٠ دەفتەر دۆلار.
نیاز حاجی دەشنووسێت” تاکو ئێستا نزیکەی ٢٠٠٠ کەس پشکنینی بۆ کراوە لە ھەرێمی كوردستان ، تیچوی پشکنینی ھەموویان ٢٥٠ ھەزار دۆلار واتا روبعە ملیۆنێک دۆلار بووە، دەستکەوتنی ئەو تیکانەش وا ئاسان نیە و لەدەرەوەی وڵاتەوە ھەر کات داوا بکرێت، نزیکەی ٧ رۆژی پێدەچێ تا دەگاتە ئێرە”.
دەشنووسێـ”سەبارەت بە کەرەنتین کردنیش، خەرجی ھەر کەسێکی کرەنتین کراو لە چواردە رۆژ، ھەزار دۆلارە.
لە سەرەتای کەرەنتینەوە تا ئێستا لە ھەرێم نزیکەی ٤٥٠٠ کەس کەرەنتین کراوە کە کۆی گشتی دەکاتە، چوار ملیۆن دۆلار و نیو.
لەبارەی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان دەنووسێت، راستە بەو دۆخە داراییە خراپە، حکومەتی ھەرێم وەک پێشینەی یەکەم بڕی شەش ملیار دیناری بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە، بەڵام ئەو بڕە پارەیە لەچاو ئەو پەتا کوشندەیەو ھەرشەکانی ئەو پەتایە زۆر کەمە، بۆیە لەم کاتەی ئێستادا دروستکردنی (سەندوقێک زۆر پێویستە بۆ کڕینی کیت)، زۆریش پێویستە دەوڵەمەند و خاوەن کۆمپانیاکان و ئەوانەی توانای بەخشینیان ھەیە، دەست بە بەخشین بکەن، دەزگاکانی راگەیاندنیش پێویستە زیاتر ھانی ئەو کارە گرنگ و خێرخوازیە بدەن تا بەھەموو لایەک پێکەوە بتوانین دۆخەکە تێپەڕێنێن”.