فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی قه‌زای ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سێ ناوچه‌ی سنووری شارۆكه‌ی ئامێدییان به چڕی بۆردمان كرد و سووڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیش به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له قه‌زای ئامێدی به ده‌زگایی میدیایی (خوكوڕك)ـی راگه‌یاند: نزیكه‌ی دوو كاتژمێره فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی نهێل و نێروه و رێكان له سنووری قه‌زای ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كان دووره ده‌ستن له هاوڵاتییانه‌وه، هه‌روه‌ك به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆشه‌وه خه‌ڵك نه‌یتوانیوه بڕواته ئه‌و شوێنه.
ماوه‌ی مانگێكه هیچ بۆردمانێك له‌لایه‌ن سوپا و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا بۆ ده‌ڤه‌ری ئامێدی نه‌كرابوو و ئه‌مڕۆ جارێكی تر دووباره‌ی كرایه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه كوردستان و دنیا ته‌نانه‌ت توركیاش سه‌رقاڵی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایر‌وسی كۆرۆنان.