٩ تووش بووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە و دەگەڕێنەوە ماڵ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٢٢ حالەتی هەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکران، لە بەرامبەردا ٩ هاووڵاتی چاک بوونەوە.
لەو بارەیەوە د. سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ” ٩ هاووڵاتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان”.
تا ئێستا ژمارەی تووشبوان ٧٦ کەسەو لەوانەش ٢٢ کەسیان چاکبوونەتەوەو گەرێندراونەتەوە ماڵەوە، کەسێکیش گیانی لەدەستداوەوە، ٥٣ کەس لەژێر چاودێری پزیشکی دان.