کۆمپانیای پایۆنێز: ئەو دەرمانەی دروستمان کردووە چارەسەری تایبەت بە کۆرۆنا نیە
دوای ئەوەی هەڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند کە کۆمپانیایەکی بەرهەم هێنانی دەرمان لە سلێمانیە ئەو جۆرە دەرمانە بەرهەم دەهێنێت کە وەک چارەسەری کۆرۆنا بەکاردێت، كۆمپانیای پایۆنێر رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه به‌رهه‌میان هێناوه وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ كۆرۆنا، ڤاكسین نییه به‌ڵكو حه‌به و ده‌بێت به چاودێری پزیشك به‌كاربهێنرێت.
دكتۆر شوان له كۆمپانیای پایۆنێر له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانێك كه باس له‌وه‌ده‌كرێت وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ توشبووانی په‌تای كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت وتی: “ده‌رمانێكیان به‌رهه‌مهێناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌م ده‌رمانه ڤاكسین نییه به‌ڵكو حه‌به‌و ده‌بێت به چاودێری پزیشك به‌كاربهێنرێت”.
ئەو پزیشکە گوتیشی “ده‌رمانه‌كه له‌چه‌ندین وڵات وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنرێت و رێگری له چالاكی ڤایرۆسه‌كه ده‌گرێت”.
هه‌روه‌ها دكتۆر شوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئه‌و ده‌رمانه‌ی په‌سه‌ند كردووه و به‌منزیكانه دابه‌شده‌كرێت.