مه‌سرور بارزانی بۆ هاووڵاتیان مه‌ترسی ئه‌و په‌تابه زۆر به جدی وه‌ربگرن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/20200323_162434.jpg)
له چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو رێككاره‌كانی گرتۆته‌به‌ر، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، جارێكی دیكه داوا له هاووڵاتیان ده‌كات كه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، و پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه رایگه‌یاندووه: “مه‌ترسی ئه‌و په‌تایه زۆر به جدی وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆتان و ئازیزانتان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان سه‌لامه‌ت بن، داواكارم پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ بن”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، رێكاری پێویست له خاڵه سنوورییه‌كان و شوێنه جیاوازه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه، ئێوه‌ش پشتیوان و هاوكاری تیمه ته‌ندرووستییه‌كان و كارمه‌ندانی هێزه ناوخۆكان بن.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه به پشتیوانی ئێوه ده‌توانین رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه بگرین.