بزانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێ چی دەلێت

خواكوڕك
 
بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە لە پەیامەكەدا دەلێت وێڕاى سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ربازى و دیپلۆماسییه‌كانى كوردستان، به‌داخه‌وه‌ ساڵێكى دیكه‌مان به‌ڕێ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه سه‌ختانه‌ى به‌رۆكى كوردستانى گرتووه‌، ‌هێشتاش به‌ سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ و په‌نابه‌ر به‌تایبه‌تیش خوشك و برایانى ئێزدى و مه‌سیحى و ته‌واوى پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان‌ له‌ كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هیوادارین ساڵى تازه‌ ساڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزانه‌ و سه‌ركه‌وتووانه‌ى سه‌ر ماڵ و حاڵ و زێدى ئازاد و ئاوه‌دانى خۆیان بێت.
 
دەقی پەیامەكە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم
ساڵى تازه‌ى زایینى ٢٠١٧، سه‌ره‌تا له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى كوردستان، له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، له‌ هه‌موو ئه‌و نه‌به‌ردانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ سه‌نگه‌ردا به‌رگرى له‌ كوردستان ده‌گه‌ن، له‌ پێشمه‌رگه‌ و خۆبه‌خشانى بریندار له‌گه‌ڵ هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆیان، ئینجا له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوادارین ساڵى تازه‌ بۆ كوردسانییان و ته‌واوى گه‌لانى جیهان ساڵى سه‌قامگیرى، ئاشتى، سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى، ساڵى بڕانه‌وه‌ى تیرۆر و شه‌ڕ و كۆتاییى نه‌هامه‌تییه‌كان بێت.
وێڕاى سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ربازى و دیپلۆماسییه‌كانى كوردستان، به‌داخه‌وه‌ ساڵێكى دیكه‌مان به‌ڕێ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه سه‌ختانه‌ى به‌رۆكى كوردستانى گرتووه‌، ‌هێشتاش به‌ سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ و په‌نابه‌ر به‌تایبه‌تیش خوشك و برایانى ئێزدى و مه‌سیحى و ته‌واوى پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان‌ له‌ كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هیوادارین ساڵى تازه‌ ساڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزانه‌ و سه‌ركه‌وتووانه‌ى سه‌ر ماڵ و حاڵ و زێدى ئازاد و ئاوه‌دانى خۆیان بێت.
 
له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینى خۆمان بۆ ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان و به‌تایبه‌تیش بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان‌، هێزه‌كانى ئاسایش و هه‌موو كارمه‌ندان و مووچه‌خۆران دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ دژواریى دۆخه‌كه‌ تێده‌گه‌ن و به‌رگه‌ى هه‌موو سه‌ختییه‌كانیان گرتووه‌ و ده‌گرن، هیوادارین به‌ هه‌وڵ و كۆششى هه‌موو لایه‌ك و به‌ ته‌بایى و یه‌كڕیزیى هه‌مووان له‌ كوردستان، ساڵى تازه‌ ساڵى چاره‌سه‌رى ته‌واوى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى كوردستان بێت.
دووباره‌ هیواى ساڵێكى تازه‌ى خۆش و پشوویه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازین.
 
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
٣١/١٢/٢٠١٦
Back to top button