ئانگێلا مێرکڵ ، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە
لە روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی راوێژکاری ئاڵمانیا تووشبوونی مێرکڵی راوێژکاری باڵای ئاڵمانیای رەت کردەوە .
ئەوە لە کاتێکدا بووە ڕاگەیاندنەکانی جیهانی دوێنێ بڵاویان کردەوە مێرکڵ بە هۆی چاوپێکەوتن لە گەڵ رۆژنامەنووسێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو چۆتە کەرەنتینەوە .
ئەو ڕاگەیەندراوە لە دوای ئەوە بڵاو کرایەوە پشکنینی مێرکڵ نێگەتیڤ دەرچوو .