لە بارهەڵگڕێکی جۆری ( کیا ) 29 کەسی بەقاچاغ هێندارو لە هەولێر دەستگیرکران
مەفرەزەیەکی هاوبەشی پۆلیس و هاتووچۆی هەولێر سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە سەر رێگای مامزاوە ئۆتۆمبێکی بارهەڵگری جۆری ( کیا )یان پشکنی کە کاری مەندوبی و گواستنەوەی مارکیتینگی کردووە ، دوای پشکنین دەردەکەوێت ئەو ئۆتۆمبێلە هەڵگری 29 کەسی بەڕەگەز عەرەبن کە ویستوویانە بە قاچاغ بێنە ناو هەولێرەوە .
شۆفێری ئەو بارهەڵگرە لە پێناو بڕێک پارەدا ویستوویەتی بە بێ پشکنین ئەو عەرەبانە بێنێتە ناو هەولێرەوە .
لە دوای وەرگرتنی زانیاری بە پێی یاسای دیاریکراو هەر 29 کەسەکە ڕادەستی ئاسایشی هەولێرکراون و ڕەوانەی پشکنینی پزشکی و کەرەنتینە کراون.
ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەردا گیراوەو بە ڕێکاری یاسایی بۆ شۆفێرەکەش گیراوەتە بەر .