بەشێک لە کارمەندانی هاتووچۆی چەمچەماڵ کەرەنتینە دەکرێن

 

 

پێشتر هاتووچۆی چەمچەماڵ لە ژێر رۆشنایی گەیاندنی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کردبوو یەک لە کارمەندەکانیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە .

 

لە ئیستادا بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) کەوتووە ، لە پێناو پاراستنی کارمەندانی دیکەی هاتووچۆدا ، بڕیار دراوە هەموو ئەو کارمەند و کەسانەی بەرکەوتنیان بە تووشبووەکەوە هەبووە ، پشکنینیان بۆ دەکرێت و دەچنە کەڕەنتینەوە .

 

دەزگای میدیایی خواکوڕک هەروەها ئەو زانیارییەی پیگەیشتووە ، ئەو بڕیارە بۆتە هۆی دڵخۆشی کارمەندان کە حکومەت گرینگی پێداون لە پێناو پاراستنی  سەلامەتی گشتی و  تەندروستی خۆیاندا .

Back to top button