ئیتالییەکان ئاڵای چین بەرز دەکەنەوە .

ئاڵای یەکێتی ئەورووپا لە لایەن ئیتالیەکانەوە هێندرایە خوارەوەو ئاڵای چین بەرز کرایەوە.

 

بە پێی ئەو وێنە و هەواڵانەی لە تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیای جیهانیدا بڵاو کراونەتەوە ، ئیتاڵیەکان وەک  ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر کەمتەرخەمییەکانی یەکێتی ئەرووپا بۆ ڕێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاڵای چێنیان بەرز کردەوە .

 

لە پۆستەکانی سۆشیال میدیا دا ئاماژە بەوە کراوە ، ئیتاڵیەکان ڕایان وایە ، لە کاتێکدا ئەوان چاوەڕێی یەکێتی ئەرووپا بوون  یارمەتی وڵاتەکەیان بکات بۆ دەرچوون لە قەیرانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئەوە چین بوو لەم دۆخە سەختەدا بە هانایەنەوە هاتوو یارمەتییەکانی گەیاندە دەست هاووڵاتیانی ئیتاڵی  ، بۆیە رێز لە ئاڵاکەی چین دەگرین .

Back to top button