دووەمین گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرا
لەهەرێمی كوردستان دووەمین حاڵەتی گیان لەدەست دان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا كە برای رۆژنامەنووس عارف قوربانیە”.
هەربەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە”مام شەریف کەریم کە دەکاتە برای عارف قوربانی رۆژنامەنووس و نووسەری دیار لە هەرێمی كوردستانە ، خۆی نەخۆشی شێرپەنجەی هەبووە ، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ کۆچی دوایی کرد ، پشکنینیان بۆ کردووە ، دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و هۆکاری مردنەکەشی کۆرۆنا بووە .
مام شەریف كەریم كە دەكاتە باوكی تووشبووەكەی دوێنێی چەمچەماڵ دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە”.