له‌ وڵاتی توركیا خواردنه‌وه‌ی شیری گوێدرێژ بۆته‌ باو

خواردنه‌وه‌ی شیری گوێدرێژ له‌ توركیا له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی.

پەینی گوێدرێژ لە وەرزی بەهار کۆ ده‌كرێته‌وه‌ و رەوانەی بازاڕەکانی ده‌كه‌ن، پەینی گوێدرێژ بۆ نەخۆشی هەوکردن، حەساسیەی پێست و سییەکان زۆر بەسوودە.

له‌و چوارچێوه‌دا به‌ پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی بۆگۆنی ئه‌و وڵاته‌ داواكاری هاووڵاتیان له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی شیری گوێدرێژ له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵی رابردوودا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌ زیادبوون كردووه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی ره‌بوه‌‌و هه‌وكردنی بۆری سنگ.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ عه‌لی یه‌شین كه‌ خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گوێدرێژه‌ له‌ ئه‌نتاڵیا ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیان روویان له‌و به‌رهه‌مه‌ كردووه‌، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی توركیا ره‌وانه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ بۆ به‌خێوكردنی گوێدرێژ كردۆته‌وه‌ به‌هۆی داواكاری زیاتر له‌سه‌ر.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ نرخی یه‌ك لیتر شیری گوێدرێژ به‌رامبه‌ره‌ به‌ هه‌شتا لیره‌ی توركی كه‌ ده‌كاته‌  27 دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌ر گوێدرێژێكیش رۆژانه‌ دوو لیتر شیر ده‌دات.

 

Back to top button