چین به‌ فڕۆکەیەكی تایبه‌ت هاوکاری تەندروستی گەیاندە هەرێمی کوردستان

كەمێك پێش ئێستا كاروانێكی ھاوكاری چین لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی چین فڕۆکەیەك هاوکاری تەندروستی گەیاندە شاری هەولێر کە هەزار کیتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادایە.

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکردوە، راسپارده‌ و رێنماییه‌كانی چین بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كارێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت، ئێمه‌ زۆر خۆشحاڵین و هاوكاریان ده‌بین و پێشوازی گه‌رمیان لێده‌كه‌ین، وڵاتی چین خاوه‌نی ئه‌زمونی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورت توانی زاڵ بێت به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كاتێكدا زۆرترین حاڵه‌تی توشبون له‌و وڵاته‌ تۆماركرا.

كونسولی گشتی چین له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی هه‌زارو 8 تێستی ڤایرۆسی ده‌ستنیشانكردنی كۆرۆنای پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

هه‌روه‌ها گوتی: چین هه‌وڵده‌دات چه‌ند ئامێرێكی دیكه‌ی پزیشكی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات.

هه‌واڵه‌كه‌ نوێدەکرێتەوە…

 

كاروانێكی ھاوكاری چین گەیشتە ھەولێر

Back to top button