چین قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر شاری ووهان هەڵدەگیرێت

 

شاری ووهان لە وڵاتی چین، بە ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت، لە سەرەتای مانگی نیسان قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر ئەو شارە هەڵدەگیرێت.

حکومەتی چین بڵاویکردەوە، لە 25ـی ئەم مانگەوە، هاووڵاتیان دەتوانن بچنە دەرەوەی ماڵەکانیان، هەروەها لە شاری ووهان، لە 8ـی مانگی چوار  قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، ماوەی پێنج ڕۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوخۆی ئەو شارە تۆمارنەکراوە، ئەو حالەتانەی هەبوون لە دەرەوەی ئەو شارەوە هاتبون.

 

 

Back to top button