دوو بڕیاری گرنگ بۆ دەروازە سنورییەکان دەرکرا
لە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ كە ئاراستەی دەروازەكانی كردووە و وێنەیەكی دەست دهزگایی میدیایی (خواكوڕك) كەتووە، تێیدا ھاتووە: لەپێناو بەرژەوەندی گەیاندنی پێداویستییە خۆراكییەكان و كاڵا پێویستەكان، بۆ ھاووڵاتییان لەم بارودۆخەی ئێستا:
1- ئاسانكاری تەواو بكرێت بۆ داخڵ بوونی خۆراك و پاكەمەنییەكان و پێداویستییە پزیشكییەكان.
2- خواردەمەنییە وشكەكان (ماركەن و بریكاری بازرگانی یان ھێمای بازرگانیان ھەیە) دوای پێشكنین و وەرگرتنی نموونەی پشكنینی تاقیگەیی رێگە بدرێن لە حەرەمی گومرگی دەربچن و لە ژێر چاودێری گومرگدا و بە ھەماھەنگی و سەرپەرشتی پارێزگا و یەكە كارگێڕییەكانی قەزا و ناحییەكان كاڵاكان لە كۆگای تایبەت دابنێرێن تا ئەنجامی پشكنینەكان دەردەچن.