ئـایا ڤایرۆسی کۆرۆنا پیاوان تووشی نەزۆکی دەکات دوای چارەسەربوونیان ؟

 

لەم دواییانە دا توێژینەوەیەکی چینی ئاشکرای کرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها زیان بە سیەکان ناگەیەنیت بەڵکـو کاریگەری هەیـە لەسەر گورچیلە و گـونی پیـاوان و ئـەمەش دەبێتە هۆکاری نەزۆکی لای پیـاوان ، تیمە پزیشکیەکە زانیاریەکانی لە ڕێگای سێ توێژینەوە بـۆ پشکنینی 147 نەخـۆش بەدەستی هێـنـا ، هەروەها گرفتەکانی گورچیلە 3 بـۆ 10 % ی نەخۆشەکان دەگرێتەوە ،

لەم بارەیەوە پزیشکی شارەزا جـەزلە فەزە پسپۆری تەندرووستی و خۆپارێـزی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی حـوڕە گوتی ئەنزیمی ACE2 کە بوونی هەیـە لە سیەکان و گـون و گورچیلەی مـرۆڤ پێشوازیکەرێکی سەرەکیـە بـۆ ڤایرۆسی کـۆرۆنـا و بەم شێوەیەش کاریگەری دەبیت لەسەر کـۆن و کار دەکاتە سەر بەرهەم هێنانی تـۆ هەروەها هۆرمۆناتی ئەندرۆجین و تستۆستیرۆن کە بەرپرسـن‌ لە کرداری سێکسی لای پیـاوان ،

س : الحـــرە

Back to top button