نەتەنیاهۆ : هۆشداری دا لە تووشبونی ملیۆنێك کەس و گیان لە دەستدانی زیاتـر لە 10 هەزار لە ماوەی مانگێك دا

 

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆ لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندرووستی و ئاسایشی نیشتیمانی هۆشداری دا لە ڕوودانی کارەساتێکی تەندرووستی لە چەند هەفتەی داهاتوو ئـەگەر ئیسرائیل ڕێوشوێنی توندتـر نەگرێتە بەر بـۆ ڕێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کـۆرۆنـا و لەوانەیە لە ماوەی مانگێك دا ملیۆنێك کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بـبن و دە هەزار کەس گیانی لەدەست بدات

پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتەکان دەنگ بدەن لەسەر بڕیـاری توندوتـۆڵکردنی ڕێنماییەکان بـۆ هاوڵاتیان وهەروەها هەموو چالاکـیە وەرزشیەکان لە دەرەوەی ماڵ ڕادەگیرێت و مەودای دەرچوونی هاولاتیان نابیت لە 100 مەتر تێپەر بکات و دەرچوون تەنهـا بۆ کڕینی پێداویستیە گرینگەکان دەبیت ،

س : الغــد برێس

Back to top button