سەرۆكی فەڕەنسا سەردانی كوردستان دەكات

خواكوڕك
ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاكانی فەڕەنسا رایانگەیاند كە سەرۆكی وڵاتی فەڕەنسا( فڕانسۆ ئۆلاند) سەردانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان دەكات.
بە پێی ئەو زانیاریانەی كە (خواكورك) لە میدیاكانی فەڕەنسا دەستی كەوتوون, ئۆلاند رۆژی دووشەمەی داهاتوو سەردانی هەرێمی كوردستان‌و عێراق دەكات, لە میانەی گەشتەكەی چاوی بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان‌و عێراق دەكەوێت, هەروەها وا بڕیارە ئەو هێزە فەڕەنسیانەی لە عێراقن بەسەربكاتەوە هاوكات چاوی بە راوێژكارە سەربازیەكانی وڵاتەكەی دەكەوێت لە هەولێر.

Back to top button