عێـراق .. داهێنان لە ئامێرێکی دەست نیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

 

کۆمەڵەی عێراقی بۆ بایـۆلـۆژی گەردیلەیی و بۆماوەیی ئەمڕۆ سێ شەممە داهێنان و پێشخستنی کەرستەیەکی دەستنیشانکردنیان ڕاگەیاند بۆ ئاشکراکردنی پێشوەختەی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆفیـد 19 ئەویش لە ڕێگای وەرگرتنی چەند نموونەیەك لەو کەسانەی کە گومانی تووشبونیان لێ دەکرێت ،

لەم بارەیەوە محەمەد ئیبراهیم مزعەل زانای توێژینەوە و سەرۆکی کۆمەڵەکە گوتی ژمارەیەك مامۆستا و توێژەری و ئەکادیمی لە دەستەی کارگێری کۆمەڵەکەمان هەوڵەکانیان یەکخست بۆ پێشخستنی کەرستەی دەستنیشانکردنی پێشوەختە کە یەکەمینە لە عێراق و هەمـوو ناوچەکە و بە زووترین کات ڕادەستی وەزارەتی تەندرووستی دەکەین بـۆ هەڵسەنگاندنی و دواتـر لە خزمەت هاوڵاتیان و ووڵات کاری پێ دەکرێت

س : موازین نیوز

Back to top button