سعودیه‌ كه‌سێك به‌ هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی سعودیه‌ ئاشكرای كرد كه‌ تا ئێستا 767 كه‌س بله‌ سعودیه‌ توشی كۆرۆنا بوون، حكومه‌تی سعودیه‌ ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕؤ یه‌كه‌م حاله‌تی مردن به‌ ڤایرۆسی كۆرنا گیانی له‌ ده‌ستدا.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ لە 24 كاتژمێری رابردوودا یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سعودیە تۆماركراوە و هیچ كەسێكی دیكەش تا ئێستا لەو وڵاتە بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستنەداوە.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ 767 تووش بوونه‌و تا ئێستا 28 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان چاكبوونەتەوە.

Back to top button