سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: ڕێگه ناده‌ن ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته قه‌یرانی ئابووری درێژخایه‌ن

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه ڕێگه ناده‌ن ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته قه‌یرانی ئابووری درێژخایه‌ن. دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ڕێگه بده‌ن با كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بونیادنان له وڵاته‌كه‌مان نه‌وه‌ستێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها گوتی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا ده‌رگاكانی به‌ڕووی كاركردندا ده‌كاته‌وه و ماوه خێراكه‌ش ته‌نها سێ بۆ چوار مانگ ده‌خایه‌نێت.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها گوتیشی كه ڕێگه ناده‌ن ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته قه‌یرانی ئابووری درێژخایه‌ن له ئه‌مه‌ریكا و له جیهاندا. تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ناتوانن ڕێگه بده‌ن كه چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ببێته ئه‌سته‌م و به‌سه‌ر نه‌خۆشیدا زاڵ نه‌بێت .