پینتاگۆن: ژماره‌ی تووش بوانی كۆرۆنا له‌ ریزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ 174 كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌مریكا تووش بوونی 133 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند بوو، ئه‌مڕۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پێنتاگۆن رایگه‌یاند كه ‌41 حاڵەتی توشبوونی نوێ تۆماركراوه‌ به‌مه‌ش رێژه‌ی تووش بوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ریزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا به‌رز بووه‌وه‌ بۆ ‌174 كه‌س.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكادا ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ جگە لە سەربازان، 27 سه‌ربازی خانه‌نشینكراو تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌، هه‌روه‌ها 59 كارمەندی مەدەنی و 61 لە كەسوكارەكانیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، بەمەش ژمارەی كۆی تووشبووانی سەر بە وەزارەتەكەیان بۆ 340 كەس بەرز بووەتەوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ دووشەممە مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاندبوو، پەتای كۆرۆنا بەشێوەیەك كاریگەری خۆی كردووە، كە تەواوی هێزە چەكدارەكانی ئەمەریكا بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو پێویستە پشكنینی پزیشكی بۆ سەرجەم ئەو یەكە سەربازییانە بكرێت، كە نیشانەكانی كۆرۆنا لە یەكێك لە ئەندامانی دەردەكەوێت.

#

Back to top button