بودجەیەکی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخانکرا

 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە لایەن جوتیار عادل  گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە  ئاشکرای دەکات بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەتی بۆ ئیدارەو بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخان کراوە کە تایبەتە بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

 

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەیەکی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخانکرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە پێی توانای  یارمەتیی ئەو قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆیانە دەدات كە رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە ناوچەكانی دیكەی ھەرێم زیاترە.

لێردا  جەخت لە گرنگیی  پابەندبوونی ھاووڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەكان دەکەینەوە، بە تایبەتی مانەوە لە ماڵەكانیان، كە سەرەكیترین چارەسەرە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم پەتایە .

د. جوتیار عادل

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

2020/3/24

Back to top button