هەولێر : ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێرڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

 

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا نیوان ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر ، چەند خالێکی گرینگ تاوتوێ کران و سوپاسی تایبەت ئاراستەی  دەزگاو لایەنە پێوەندیدارەکانی وەک وەزارەتی تەندروستی ، دەزگا خێرخوازییەکان و هیزەکانی پۆلیس و ئاسایس و پیشمەرگە کرا  .

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

1- ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، سوپاسی زۆری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات کە ئەمڕۆ 2020.3.24 لەیەکەم ڕۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆی سەرتاسەری بۆ ئۆتۆمبێل و پیادە، تا ڕادەیەکی زۆر باش پابەند بوون.

2- هەروەها سوپاسی هەموو هێزە ئەمنییەکان و ناوخۆ و پێشمەرگە دەکەین کە بە شەونخونی و ئێشکگریی بەردەوامیان بەشەو و ڕۆژ هەموو توانای خۆیان خستۆتەگەڕ لەپێناوی ئەوەی هاوڵاتیان و هاوشاریانی خۆمان لە شارەکەمان پارێزراوبن.

3-سوپاسی سەرجەم قەیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و فەرمانگەی تەندروستی و تەواوی تیمەکانی تەندروستی و هەموو ئەوانەش دەکەین کە ماندوونەناسانە و دڵسۆزانە بەکارەکانی خۆیان هەڵساون لە پێناوی پاراستن و خزمەتکردنی هاوڵاتییان لە خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

4-بە پێویستیشی دەزانین سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی و لقی هەولێری مانگی سوری عێراقی و تەواوی خێرخوازانی شارەکەمان بکەین، کە لەو ماوەیەدا بە هۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆتە پێش و بۆتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆری هەژار بێ کار و کەسابەت بمێننەوە، بە ئەرکی مرۆیی و نیشتمانیی و ئاینیی خۆیان هەڵساون و کۆمەک و هاوکاریی و خواردنیان گەیاندۆتە ژمارەیەکی بەرچاووی خەڵکی کەم دەرامەت و هەژار و هێشتاش بەردەوامن.

هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی پارێزگای هەولێر دڵنییا دەکەینەوە، بەهەموو شێوەیەک لە هەوڵەکانمان بۆ خۆپارێزی و پاراستنی ئاسایشی تەندروستییان بەردەوامین و  پارێزەری هاوشاریانی خۆمانین، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارین هاوڵاتییانمان پابەندبن بە بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ئەو چەند رۆژە بەرگە بگرن و خۆیان بپارێزن لە کۆبوونەوە و قەرەباڵغی و لەماڵەکانیان بمێننەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

2020.3.24

Back to top button