لەبەر ئەم شەش هۆكارە شووتی بخۆن
شووتی، میوەیەكی بەلەزەتی هاوینەیە، ئەگەرچی ئێستا لەزۆربەی وەرزەكان دەبیندرێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی پسپۆران و شارەزایان بەم شێوەیەی خوارەوە ئەم سوودانەی شووتیان ڕیزبەند كردووە.
1. پۆتاسیۆمی تێدایە، فشاری خوێن ڕێك دەخات.
2. ڤیتامین (A) ی تێدایە، بۆ تەندروستی چاو و پێست باشە.
3. كالۆری كەمە، خواردنێكی سووكەو هیچ زیانێكی نیە.
4. ڤیتامین (C) ی تێدایە، سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات.
5. كاربۆهایدرایتی تێدایە، ووزە بەخشە (بڕێكی كەم).
6. سیترولین (ترشی ئەمینی) تێدایە، سووڕی خوێن ڕێك دەخات.