كریستیانۆ رۆنالدۆ: خه‌زینه‌كه‌ی بۆ یارمه‌تیدانی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌

کریستیانۆ رۆنالدۆ یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و خۆرخێ مێندێز بەڕێوەبەری کارەکانی دەستیان بە هەڵمەتەکانیان کردووە و بە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ هاوکاری کەرتی تەندروستی وڵاتەکەیان دەکەن.

ماڵپەری ESPN بڵاویکردووە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرربەی یاریزانان و ناودارەکانی جیهانی تۆپی پێ دەستیان بە هەڵمەتی هاوکاری کۆکردنەوەی بۆ رووبەرووبونەوەی پەتاکە کردووە و بەم دواییەش دۆن و بریکارەکەی بریاریانداوە کە بە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ هاوکاری نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەنیان بکەن و ئامێری پزیکشکیان بۆ دابین بکەن، بێجگە لەمانەش نزیکەی 35 ئامێری جیاواز کە پێک دێن لە ئامێری هەناسەی دەستکرد.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، كریستیانۆ ئامێری پشکنینی کۆرۆنا و قەرەوێلە و چەندین ئامێری دیکە بۆ بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی شاره‌كانی پۆرتۆ و لیسبۆنه‌ی پورتوگالی دابینكردووه‌.

لەلایەکی دیکەوە گوتەبێژی نەخۆشخانەی زانکۆی لیسبۆن رایگەیاندووە لەگەڵ گەیشتنی ئەو ئامێرانە ژمارەی قەرەوێڵەکانیان دەگاتە 77 قەرەوێلە و زۆربەی کێشەکانیان چارەسەر دەبن.

 

Back to top button