وەزیری تەندروستیی توركیا: حەوت کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
وەزیرى تەندروستیى توركیا رایگەیاند، لە دوایین 24 كاتژمێری رابردودا سێ هەزار و ٩٥٢ پشكنینیان ئەنجامداوە و دەرکەوتوە 343 توشبوى نوێیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، هاوکات حەوت حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراون.
فەخرەددین كۆجا، وەزیرى تەندروستى توركیا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر بڵاویکردەوە، حەوت كەسى دیكە بەهۆى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ. (COVID-19) لە وڵاتەکەی گیانیان لەدەستداوە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر گیان لەدەستدانیشیان هەبێت هێشتا بۆ توركیا درەنگ نییە، پابەندبون رێگە لە بەرزبونەوە دەگرێـت، لە دوایین 24 كاتژمێردا سێ هەزار و 952 پشكنینمان ئەنجامداوە، 343 توشبوى نوێمان هەیە، حەوت كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تورکیا، کۆی گشتی ژمارەى توشبون لە توركیا گەیشتە هەزار و 872 کەس و گیان لەدەستدانیش بۆ 44 كەس بەرزبوەتەوە.