كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له كاته‌كانى ئێواره‌دا هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى پێنج شه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كات بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین له كات و شوێنى جیاوازدا هه‌یه، به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا، له كه‌ركووكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له كاته‌كانى ئێواره‌دا هه‌یه.