هەولێر: دەست بەسەر ئۆتۆمبیلێکدا گیرا کە لەبەرامبەر پارە هاوڵاتی دەگواستەوە
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ۲٥ی ئازار ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كه له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پاره دو هاوڵاتی به‌ڕه‌گه‌ز نیپاڵی بۆ شوێنی دیكه ده‌گواسته‌وه.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كه به‌نیازبو دو كه‌سی نیپاڵی بگوازێته‌وه به‌رامبه‌ر به‌پاره كهههردو هاوڵاتیه نیپاڵیهكه جێگای گومان بون. بەمەش شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه سزادراوه و هاوڵاتیهكانیش ره‌وانه‌ی پشكنینی پزیشكی كراون.
وته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تکایە شار‌و وڵات بۆ برێك پارە وێران مەکەن.